فه‌رمانده‌یه‌كی توركیا: ئه‌گه‌ر كێشه‌ی كورد چاره‌سه‌ر نه‌كەین ناتوانین به ئارامی بژین
ئیسماعیل حه‌قی په‌كین فه‌رمانده‌ی خانه‌نشینكراوی سوپای توركیا، له دیمانه‌یه‌كیدا له‌گه‌ڵ ته‌له‌ڤزیۆنی (CNN)ـی توركی، پێیوایه ئه‌مریكا و رووسیا كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی له سووریا كورد ببێته خاوه‌نی فیدراڵی.
په‌كین باس له بوونی كورد ده‌كات له ئێران و عێراق و سووریا و توركیا، ده‌ڵێ فه‌ڕه‌نسا و به‌ریتانیاش پێیان باشه كێشه‌ی كورد چاره‌سه‌ر بكرێت له هه‌ر 4 وڵاتەكە، بۆیه ده‌بێت توركیاش باش ئه‌و هاوكێشه‌یه‌ی خوێندبێته‌وه، له رۆژئاواش كورد خه‌ریكه ده‌بێته خاوه‌ن فیدڕالیی خۆی.
گوتیشی "له توركیا ئه‌گه‌ر كێشه‌ی كورد چاره‌سه‌ر نه‌كرێت، له‌م خاكه‌دا به هیچ شێوه‌یه‌ك ئارامی نایه‌ته ئاراوه، بۆیه گرنگه توركیا كێشه‌ی كورد به شێوه‌یه‌كی دیبلۆماسی چاره‌سه‌ر بكات".
باسنيوز
