به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی حه‌ج و عومره ئاگادارییه‌كی بڵاو كرده‌وه
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 21/2/2018، له ڕاگه‌یه‌ندراوێكى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیى حه‌ج و عومره، تێدا هاتووه: "داوا له هاووڵاتییه ده‌كه‌ین كه ناویان له تیروپشكی ئه‌نجامدانى حه‌جى ئه‌مساڵ 2018 ده‌رچووه‌و نیازی دواخستنی سه‌فه‌ره‌كه‌یان هه‌یه بۆ ساڵی 2019 یان ده‌یانه‌وێت ته‌نازول و جێگۆڕكێى تێدا بكه‌ن یان كه‌سه كۆچی دوایی كردووه، با ڕۆژى یه‌كشه‌ممه‌وه ڕێككه‌وتی 25/2/2018 بۆ ماوه‌ى هه‌فته‌یه‌ك سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تسی حه‌ج و عومره‌ی سنووری پارێزگاكانی خۆیان بكه‌ن، به‌پێچه‌وانه‌وه داوای ئه‌م ڕێككه‌وته مامه‌ڵه‌ی له‌م جۆره وه‌رناگیرێت".
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی حه‌ج و عومره، ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، كه ئامانج له‌و ئاگاداركردنه‌وه‌یه ئه‌وه‌یه بتوانرێت كه‌سێكى دى له‌شوێنی ئه‌و كه‌سانه دابندرێت كه ئه‌و داواكاریه‌یان هه‌یه.
به‌پێى ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه، پێویسته كه‌سى داواكار به‌ڵگه‌نامه‌ی پێویستیان لابێت، تاكو به‌گوێره‌ی ڕێنمایی و مه‌رجه‌كان كاره‌كانیان بۆ ئه‌نجام بدرێت.
باس‌نیوز
