له‌ ڕانیه‌ كه‌سێك به‌ تۆمه‌تى دزینى ئۆتۆمبیل ده‌ستگیر ده‌كرێت

 له‌ ڕانیه‌ كه‌سێك به‌ تۆمه‌تى دزینى ئۆتۆمبیل ده‌ستگیر ده‌كرێت
به‌ڕێوه‌به‌رى پۆلیسى نه‌هێشتنى تاوانى ڕاپه‌ڕین ئاشكراى كرد، كه‌ كه‌سێكیان ده‌ستگیر كردووه‌، كه‌ چه‌ندین ئۆتۆمبیلى هاووڵاتییان له‌ سنوورى ئیداره‌ى ڕاپه‌ڕین دزیوه‌.

لوقمان تاهیر، به‌ڕێوه‌به‌رى پۆلیسى نه‌هێشتنى تاوانى ڕاپه‌ڕین، ڕاى گه‌یاند: "دواى ئه‌وه‌ى زانیارى و سكاڵاى هاووڵاتییانمان پێگه‌یشت، كه‌ له‌لایه‌ن كه‌سێكه‌وه‌ چه‌ندین ئۆتۆمبیلیان دزراوه‌، هێزه‌كانمان توانیان ئه‌و تۆمه‌تباره‌ به‌ ئۆتۆمبیلێكى دزیارییه‌وه‌ ده‌ستگیر بكه‌ن".

ده‌شڵێت: "تۆمه‌تباره‌كه‌ ماوه‌یه‌كه‌ ده‌ستى به‌ دزینى ئۆتۆمبیل و مامه‌ڵه‌كردن پێیانه‌وه‌ كردووه‌، زۆر جاریش ئۆتۆمبیلى دزراوى له‌ شوێنێك جێ هێشتووه‌".

ڕوونیشی كرده‌وه،‌ كه‌ تۆمه‌تباره‌كه‌ ته‌مه‌نى 33 ساڵه‌ و ناوى (س،ع)ه‌، ئێستا به‌ ماده‌ى 446 ده‌ستگیر كراوه ‌و لێكۆڵینه‌وه‌ له‌گه‌ڵیدا به‌رده‌وامه‌.









(باسنیوز)
Top