ڕەوشی نائاسایی لە 31 ناوچەی هەکاری لە باکووری کوردستان درێژ کرایەوە

 ڕەوشی نائاسایی لە 31 ناوچەی هەکاری لە باکووری کوردستان درێژ کرایەوە
ڕۆژنامەی (سوجو)ی چاپی تورکیا بڵاوی کردووەتەوە کە ڕەوشی نائاسایی لە 31 ناوچەی پارێزگای هەکاری، کە بە ناوچەی ئەمنیی تایبەت ناسراون، درێژ کراوەتەوە و هەتا ڕێکەوتی 2018/3/9 درێژ کراوەتەوە.



لەمبارەوە پارێزگای هەکاری لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرای کردووە، بەهۆی کۆتایی نەهاتنی ئۆپەراسیۆنی سوپای تورکیا و ناسەقامگیریی لەناو شار، 31 ناوچەی وەک "چەلێ، شەمزینان، و ناوەچەکانی ناوەندی هەکاری" هەتا ڕێکەوتی 2018/3/9 هەروەک خۆیانوەک ناەچەی تایبەتی ئەمنی دەمێننەوە و هاووڵاتیان بەبێ وەرگرتنی مۆڵەت بۆیان نییە ڕوو لەو ناوچانە بکەن.



بەپێی زانیارییەکانی تورکیا، ئەم هەوڵ و ئۆپەراسیۆنانە لەڕاستای دژایەتیی پارتی کرێکارانی کوردستان (PKK) ئەنجام دەدرێن.



هەفتەی رابرووش لە 176 ناوچەی پارێزگای دیاربەکر لە باکووری کوردستان قەدەغەی هاتوچۆ ڕاگەیەندرا.








باسنیوز
Top