وەزارەتی ئەوقاف: ئەگەر عێراق بیەوێت گەشتەکانی عەمرە ڕاستەوخۆ نەبن ئێمە گەشتەکان ڕێک ناخەین
مەریوان نەقشبەندی، بهڕێوهبهری پهیوهندییهكان و پەرەپێدانی پێکەوەژیانی ئایینەکان لە وەزارەتی ئەوقاف ڕاگەیاند: ئەو شاندەی سەردانی بەغدای کرد و گەڕانەوە لەگەڵ دەستەی حەج و عەمرەی عێراق و لێژنەی فڕۆکەوانیی عێراق کۆبوونەتەوە و لەوێشدا باسی ئالیاتی کردنەوەی فڕۆکەخانەکانیان کردووە، هیچ ڕێککەوتنێکیش لەسەر ئەو بابەتە نەکراوە، بەڵام کۆنووسیکیان نوسیووە و بەرزیان کردووەتەوە بۆ بەرپرسانی عێراق ئەوانەی کە بڕیاربەدەستن بۆ کردنەوەی فرۆکەخانەکان".
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی ئەوقاف ئەوەشی خستە ڕوو: "ئێمە ئێستا چاوەڕوانی وەڵامی حکوومەتی عێراقین و ئەگەر بێت و حکوومەتی عێراق بیەوێت گەشتەکانی عەمرە ڕاستەوخۆ لە هەرێمی کوردستانەوە بۆ سعوودییە نەکرێت و بچنە بەغدا دواتر بەڕێ بکەون، ئەوا ئێمە گەشتەکان ڕێک ناخەین و خەڵکیش ناڕوات".
باسنيوز
