پەرلەمان پرۆژەیاسای چاکسازیی خانەنشینیی پلە باڵاکان دەکات
بەپێی بانگهێشتێک، کە وێنەیەکی گەیشتووەتە (سایتی گۆڤاری گوڵان)، جەعفەر ئێمینیکی، جێگری سەرۆکی پەرلەمان داوای ئامادەبوونی ئامانج رەحیم، سکرتێری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان دەکات لە دانیشتنەکە.
دانیشتنەکە کاتژمێر 11ـی پێش نیوەڕۆی رۆژی چوارشەممە 21/2/2018 ساز دەکرێت و تێیدا تاوتوێی ئەو پرۆژەیاسایە دەکرێتەوە، کە حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە مەبەستی چاکسازی لە مووچە، دەرماڵە، خانەنشین و بەخشینەکانی پلە باڵاکان لە هەرێمی کوردستان، دەکات.
پێشتریش ئەو پرۆژەیاسایە لە پەرلەمان خراوەتە بەر باس، بەڵام تا ئێستا نەکراوەتە یاسا.
