بوومەلەرزەیەکی دیکە پارێزگای سلێمانی هەژاند

 بوومەلەرزەیەکی دیکە پارێزگای سلێمانی هەژاند
بەرێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕای گەیاند، دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ بوومەلەرزەیەک لە نزیک پارێزگای سلێمانی داوە.


ئەمڕۆ سێشەممە 2018/2/20، کەشناسی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیاندراوێکدا کە کۆپیەکی گەیشتووە، ئاشکرای کرد، دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ 2018/2/20 لە کاتژمێر 1:01 خولەک و 24 چرکە بوومەلەرزەیەک بە دووری 10کم لە قەڵادزێ و قووڵای 7کم ڕوویداوە.


ئەوەش خراوەتە ڕوو، گوڕی بوومەلەرزەکە 3 پلە بە پێوەری ڕێختەر بووە و هاووڵاتیانیش هەستیان پێ کردووە، بەڵام هیچ زیانێکی نەبووە.


کەشناسی هەرێمی کوردستان ئاشکراشیکردووە، کە سەنتەری بوومەلەرزەکە کەوتووتە نێوان ئیدارەی ڕاپەڕین و سلێمانی و دوکان.



ئەمە لەکاتێکدایە دوێنێ دووشەممە 2018/2/19، بوومەلەرزەیەك بە گوڕی 4.6 پلەی رێختەر، هەردوو شاری رانیە و قەڵادزێی هەژاند، لە چەند ناوچەیەكی تری هەرێمی كوردستانیش هەستی پێكراوە.
bas news-
Top