له كۆیه و ڕانیه چوار كه‌س به تۆمه‌تی دزیكردن ده‌ستگیر كران
له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوانی ڕاپه‌ڕین و پۆلیسی كۆیه‌وه، چوار كه‌س به تۆمه‌تی دزین و بڕینی دوكانی هاووڵاتییان ده‌ستگیر كران.
به‌پێی ڕاگه‌یه‌ندراوێكی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوانی راپه‌ڕین، كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست كه‌وتووه، مه‌فره‌زه‌كانی به‌شی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوان له سنوری شاری ڕانیه دوو تۆمه‌تباری ته‌مه‌ن 20 ساڵ و 24 ساڵیان ده‌ستگیر كردووه، دوكانی فه‌رش و كه‌لوپه‌لی خۆراك و مۆبایلیان بڕیوه.
لای خۆشیه‌وه، شۆڕش كاكه، به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی كۆیه، به (باس‌نیوز)ی ڕاگه‌یاند: "له‌لایه‌ن بنكه‌ی پۆلیسی باواجی شاری كۆیه‌وه دوو تۆمه‌تبار به تۆمه‌تی دزی، قوڵبرین و فێلكردن له هاووڵاتیان ده‌ستگیر كران".
به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی كۆیه، ئه‌وه‌شی خسته روو، كه ئه‌و دوو تۆمه‌تباره له‌لایه‌ن هه‌ریه‌كه له پۆلیسی شاری هه‌ولێر، كۆیه و رانیه‌ش داواكراون و له‌و سنوورانه‌ش كاری دزیكردنیان ئه‌نجام داوه.
به گوته‌ی به‌رپرسانی پۆلیسی كۆیه و ڕاپه‌ڕین، دوای ده‌ستگیر كردنیان،هه‌ر چوار تۆمه‌تباره‌كه دانیان به تاوانه‌كه‌یان ناوه‌و له ئێستادا به‌ند كراون و په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌یان بۆ كراوه‌ته‌وه.
bas news-
