داوای لێپرسینه‌وه و سزادانی ئاڵا تاڵه‌بانی ده‌كرێت
به‌رپرسێكی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان، ده‌ڵێ، پێویسته هه‌ر ئه‌ندامێكی یه‌كێتی له سه‌ركردایه‌تی تا خوارێ ئه‌گه‌ر خۆی له‌سه‌ر لیستێكی دیكه كاندید كرد بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان لێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا بكرێـت و سزا بدرێت.
د. ڕێبوار ئیسماعیل، جێگری به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی هه‌ولێری یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، ڕاگه‌یاند: "ناكرێ هیچ ئه‌ندامێكی یه‌كێتی له‌سه‌ر هیچ لیستێكی دیكه‌ی جیا له لیستی یه‌كێتی نه پروپاگه‌نده، نه هاوكاری، نه خۆی كاندید بكات، هه‌روه‌ها هیچ ئه‌ندامێكی یه‌كێتی له سه‌ركردایه‌تییه‌وه تا خواره‌وه بۆی نییه بچێته سه‌ر لیستێكی دیكه، چونكه یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان له هه‌موو شاره‌كانی كوردستان یه‌ك لیستی هه‌یه، ئه‌وانه‌ی كه ئاره‌زوومه‌ندن و ده‌یانه‌وێت خۆیان كاندید بكه‌ن، ئه‌وا ده‌توانن له چوارچێوه‌ی ئه‌م لیسته‌دا خۆیان كاندید بكه‌ن“.
گوتیشی: "ئه‌وه‌ی ئه‌م كاره ده‌كات ده‌بێ سزا بدرێت و لێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا بكرێت، جا ئه‌و لیسته لیستێكی سه‌ر به به‌غدا بێ، یان هه‌رێمی كوردستان بێ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌ندێك خه‌ڵك هه‌یه به ناو ئه‌ندامی یه‌كێتین، به‌ڵام چوونه‌ته ده‌ره‌وه‌یی لیستی یه‌كێتی و له‌سه‌ر لیستێكی دیكه خۆی كاندید كردووه، بۆیه ئێمه ده‌بێ بگه‌ڕێینه‌وه بۆ پڕه‌نسیپی حزبی بۆ سزادان، لێپێچینه‌وه و پێداچوونه‌وه به‌م هه‌ڵوێسته‌ی ئه‌م هه‌ڤاڵانه‌ی چوونه‌ته ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی“.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی یه‌كێتی ڕاشیگه‌یاند: "ده‌بێ كۆمیته‌ی سه‌ركردایه‌تی قسه له‌سه‌ر خۆكاندید كردنی ئاڵا تاڵه‌بانی، بكات، بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رنجی ڕابكێشرێت و ئاگادار بكرێته‌وه، كه بكشێته‌وه له‌م لیسته ئه‌گه‌ر نه‌كشێته‌وه ئه‌و كاته هه‌ڵوێستی حزب ده‌بێت له كۆبوونه‌وه دیاری بكرێت، پله‌ی سزادانی چی ده‌بێ و چۆن مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكرێت".
bas news-
