ئه‌ردۆگان: ڕێگەمان نەدا میلیشیا شیعه‌كان بگەنە نێو عه‌فرین
رەجەب تەیب ئه‌ردۆگان سەركۆماری توركیا رایگەیاند ئێوارەی ئه‌مڕۆ چه‌ند گرووپێكى میلیشیاى شیعە به‌ره‌و عه‌فرین پێشڕه‌ویان كردووه، له دواى تۆپبارانکردنی ناوچه‌كه، ئه‌و گرووپانه ناچار بە كشانه‌وە کران و به‌م هۆیەشەوە ئه‌م پرسه لەئێستادا داخراوه.
ئەم لێدوانەی ئەردۆگان لە كاتێكدایە كە لە دوێنێ دووشەممەوە ڤیدیۆی چەند كاروانێكی چەكدارانی سەر بە ڕژێمی ئەسەد لەنێو شاری عەفرین بڵاو دەكرێتەوە، كە لە ناوچەكانی تری سووریاوە هاتوون.
سەرکۆماری تورکیا لەبارەی ھەوڵی چوونی گرووپە چەكدارەكانی لایەنگری رژێم بۆ عەفرین گوتى "لە گفتوگۆکانی دوێنێم لەگەڵ ڤلادیمێر پوتین سەرۆکی رووسیا و حەسەن روحانی سەرکۆماری ئێران، لەسەر ئەم بابەتانە ھاوڕا بووین. بەداخەوە ئەم رێکخراوانە بەپێی بەرژەوەندی خۆیان بڕیار دەدەن و ئەم بڕیارانەش ھەنگاوی ھەڵەی لێ دەکەوێتەوە. بێگومان ئەستەمە دەرفەت بەمانە بدەین، باجی ئەمە زۆر بە قورسی دەدەنەوە".
ئه‌گه‌رچی تاوه‌كو ئێستە ته‌نیا له رێگه‌ی میدیاكانه‌وه باس له رێكه‌وتنی نێوان یه‌په‌گه و سوپای سووریا ده‌كرێت بۆ هاتنی سوپای ڕژێمی سووریا بۆ ناو عه‌فرین و سنووره‌كانی سووریا و توركیا، به‌ڵام حكوومه‌تی ئاكپارتی له دوێنێوه هه‌ڕه‌شه له سووریا ده‌كات.
bas news-
