تورکیا لە ڕێککەوتنەکەی پەیەدە و ڕژێم بە گومانە
٢٩ رۆژە سوپای توركیا عەفرین بۆردوومان دەكات و، تا ئێستایش نەیتوانیوە بچێتە ناویەوە، "وەزیری بەرگریی عەفرین"ـیش دەڵێت، بە هیچ شێوەك عەفرین بە دەستەوە نادەن و بەرگریی لێ دەكەن.
بەرپرسە باڵاكانی توركیا، زۆر جار لە مێدیا جیهانییەكاندا دەڵین ئۆپەراسیۆنی "چڵەزەیتوون" بەردەوام دەبێت تا دەگەنە نێو شاری عەفرین و، وەك ئەوان ئاماژەیان داوە، سنوورەكانیان لە تیرۆر پاك دەكەنەوە، چونكە هەبوونی تیرۆر هەرەشەیە بۆ سەر ئاساییشی وڵاتەكەیان.
هاوسەرۆك و بەڕێوەبەرایەتیی كانتۆنەكانی رۆژئاوا و بەرگریی ئەو شارە، چەندین جار بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانیان راگەیاندووە كە، ئەوان بە هیچ شێوەیەك دەستبەرداری شاری عەفرین نابن.
چوونی سوپاسی رژێم بۆ عەفرین
راوێژكارێكی كانتۆنەكانی رۆژئاوا، بە ئاژانسی رۆیتەرزی رایگەیاندووە، ئەوان لەگەڵ حكوومەتی سووریادا رێك كەوتوون سوپای توركیا بێتە نێو هەندێك ناوچەی عەفرین و، لەو بارەیەیشەوە مێدیاكانی سووریا دەڵێن، سوپای سووریا دەچیتە نێو عەفرینەوە.
بەهجەت عەبدۆ بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی گوت، "تا ئێستا هیچ بڕیارێكی فەرمی لە لایەن هەسەدەوە نەدراوە و، لەسەر ئەم بابەتەیش ڕاگەیێندراوی فەرمییان دەبێت."
تورکیا نیگەرانە
لەم دوو سێ ڕۆژی ڕابردوودا، بەرپرسانی تورکیا جەخت دەکەنەوە لەوەی کە، ئەگەر چوونی هێزەکانی سەر بە سوپای حکوومەتی بەشار ئەسەد وا ڕێککەوتنێکیان هەبێ لەگەڵ پەیەدەدا و مەبەست لەم چوونی هێزە دەرکردنی ئەو چەکدارانە نەبێ لەو شارە، ئەوا دەبێ ئامانج لێی دابەشکردنی خاکی سووریا بێ.
تورکەکان دەڵێن، لە وا دۆخێکیشدا کە ئامانجی ئەم ڕێککەوتنە بۆیان ڕون نەبێتەوە، ئەوا هێرشەکانیان بۆ سەر عەفرین و دەوروبەری بەردەوام دەبێ و، تورکیا هەروا دەستەوەستان نابێ.
گوتهبێژی سهرۆكایهتیی كۆماری توركیا، ئیبراهیم كاڵن، له ههژماری خۆی له تۆڕی كۆمهڵایهتی تویتهر، روونكردنهوهیهكی لهبارهی ئۆپهراسیۆنی لقی زهیتون بڵاو کردووەتەوە و دەڵێ:
"رژێم و پهیهده/یهپهگه لهبارهی عهفرین رێككهوتن، روونه كه ئامانجی ههواڵهكان پروپاگهندهیه. بهڵام ئهوه بهواتای ئهوه نایهت كۆمهڵێك سهودای نهێنیی و پیس نین. كێ چی دهكات با بیكات ئۆپهراسیۆنی لقی زهیتون بهو شێوهیهی پلانی بۆ دانراوه پێداگریانه بهردهوامدهبێت و به ئامانج دهگات".
هەڵوێستی ئەنەكەسە
لەسەر پرسی چوونی سوپای سووریا بۆ نێو عەفرین، سلێمان ئۆسۆ، سەركردەی ئەنەكەسە دەڵێت، ئەگەر سوپای سووریا بچێتە نێو عەفرینەوە، ئایا چ پێویستی بەوە دەكرد ئەم هەموو گەنجە بكوژرێن و ئەم خەڵكە سڤیلە بێنە كوشتن؟.
ئەو، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی گوت، "ڕەنگە پەیەدە رێگە بە سوپای سووریا بدات بچیتە نێو عەفرینەوە، بەڵام ئامادە نییە رێگە بە پێشمەرگەكانی رۆژ بدات بچنە رۆژئاوا، كە هەموویان كوڕی ئەم خاكەن و، سەرەڕای ئەوەی چەندین جار داوایشمان لێ كردوون، بەڵام رازی نین شانبەشیان بەرگری بكەن."
kdp-
