ھەڵمەتێکی خوێن بەخشین بۆ تووشبوانی تالاسیمیا بەڕێوەچوو
(عەبدولخالق عەبدوڵا) بەڕێوەبەری گشتی پێوەندییە ڕۆشنبیرییەکان لە لێدوانێکی بۆ دەزگاکانی ڕاگەیاندن ئەوەی ڕوونکردەوە، کە ئەو ھەڵمەتە تەواوکەریی پڕۆژە و کارە مرۆییەکانیان کە لە ھەفتەی ڕابردوودا، لە ھەمان زانکۆدا دووەمین فیستیڤاڵ بۆ نەخۆشی کوشندەی شێرپەنجە بەڕێوەچووە، ئەو بەرپرسەی زانکۆی ئەوەشی ڕاگەیاند: کە تەنیا کاری ئەوان پەروەردە و فێرکردن نیە، بەڵکو کاریی مرۆیی تەواوکەریی پەروەردەییە لە نێو زانستدا، بۆیە ئێمە وەک توێژێکی باڵا لە نێو کۆمەڵگا دەبێت ڕۆڵی خۆمان ببینین لە کارە مرۆییەکاندا و ھاوخەمی ئەو کەسانە بین کە ئێستا بەھۆی نەخۆشییەکی وا سەخت دەناڵێنن، ھاوکات دەبێت بەوردی بڕوانینە بار و گوزەران و تەندروستی ئەو مرۆڤانەی کە ئێستا مەرگ ھەڕەشەیان لێدەکات بەھۆی نەخۆشییەوە.
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیش دا مامۆستا (عەبدالخاق عەبدوڵا) گوتی: ئێمە وەک زانکۆی نۆلج چەند لێژنەیەکی تایبەتمان بۆ ئەو مەبەستە تەرخان کردووە، کە لەگەڵ نەخۆشخانەی (نانەکەلی) ھەماھەنگیەکی زۆر باشمان ھەیە و لە نزیکەوە چاودێری ئەو نەخۆشانە دەکەین، کە ڕووبەڕووی نەخۆشی شێرپەنجە و تالاسیمیا بوونەتەوە، لەو ھەڵمەتەشدا قوتابیان توانیان وەک ئەرکێکی ئەخلاقی و ھەست کردن بە پرسیارێیەتی و بەشداربوون لە کاری مرۆیی بە کچان و کوڕانی نێو زانکۆکە بەشداربوون و خوێنیان بەخشییە ئەو نەخۆشییە کوشندەیە
