ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بڕیار لەبارەی فراوانکردنی گوندێکەوە دەدات

 ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بڕیار لەبارەی فراوانکردنی گوندێکەوە دەدات
سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ڕای گەیاند، بە زۆرینەی دەنگی ئەندامانی ئەنجومەن دەنگ لەسەر فراوانکردنی گوندی کانیماران درا.


زیادی کاکە ڕەزا، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند: "ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی 44ەمین کۆبوونەوەی خۆی ئەنجامدا کە لە سێ تەوەریی سەرەکی پێکهاتبوو، لەوانە خستنەڕوویی تۆماری بایۆمەتری بۆ هەڵبژاردنەکانی عێراق".


ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو، کە لە تەوەری دووەمدا داوایی فراوانکردنی گوندی کانیمارانی سەربەناحییەی حاجی ئاوا کرابوو، لەگەل ئەوەشدا هەموو ڕێکارە یاسایی و ئیدارییەکانی بۆ تەواو کرابوو، بۆیە لە کۆی 28 ئەندامی ئامادەبوو بە زۆرینەیی دەنگ ڕەزامەندی لەبارەی فراواندنی گوندەکە درا و پەسەندیش کرا.


لەبارەی دروستکردنەوەی ئەنجومەنی شارەوانییەکان لە هەرێمی کوردستاندا، زیادی کاکە ڕەزا گوتی: "تەوەری سێیەمی کۆبوونەوەکەمان لەسەر ئەو بابەتە بوو، چونکە بڕیاری 122یی ئەنجومەنی وەزیران لە 2017/11/27 بۆ دروستکردنەوەی ئەنجومەنی شارەوانییەکانی کوردستان دەرچووە و ئەبێ لە ئەنجومەنی پارێزگاش دەنگی لەسەر بدرێ و دروست بکرێتەوە".











(باسنیوز)
Top