حەشدی شەعبی هەوڵی رفاندنی کەسێکی نزیکی ژنە پەرلەمانتارێک دەدات

حەشدی شەعبی هەوڵی رفاندنی کەسێکی نزیکی ژنە پەرلەمانتارێک دەدات
چه‌كدارانى حه‌شدى شه‌عبی له‌شاقامێكى گشتى له‌به‌رچاوى خه‌ڵكى هه‌وڵى ڕفاندنى براى ژنه‌ په‌رله‌مانتارێكى كورد له‌كه‌ركووک ده‌ده‌ن .

پێشنیوه‌ڕۆی رۆژی سێشه‌ممه‌ 20/2/2018 ژمارەیەک چەکداری حەشدی شەعبی لە شەقامی قودسی شاری کەرکووک، هەوڵی رفاندنی هاووڵاتییەک بە ناوی محەمەد زەنگەنە دەدەن، بەڵام زەنگەنە توانیویەتی خۆیان رزگار بکات.

ئه‌میره‌ زه‌نگه‌نه‌، ئەندامی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق، کە چەکدارەکان هەوڵی رفاندنی محەمەدی برایان دا،ڕاىگه‌یاند، چەکدارەکان محەمەد زەنگەنەیان لە ئۆتۆمبێلەکەی دابەزاندووە و لەسەر زەوی رایانکێشاوە و دوای کۆبوونەوەی خەڵکێکی زۆریش، زەنگەنە توانیویەتی خۆی رزگار بکات.

دوای داگیرکردنی کەرکووک لەلایەن میلیشیاکانی حەشدی شەعبییەوە لە ئەنجامی خیانەتی 16ـی ئۆکتۆبەری 2016، سەقامگیریی ئەو شارە تێک چووە و چەکدارەکان بەردەوام کردەی تیرۆریستیی وەک تەقاندنەوەی خانووی کوردان، رفاندن و کوشتنی هاووڵاتییانی کورد ئەنجام دەدەن.












(باسنیوز)
Top