نێچیرڤان بارزانی و دیمستۆرا ڕه‌وشی سووریا و ناوچه‌كه‌یان خسته به‌ر باسه‌وه
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له ڕه‌وشی ئاڵۆزی سووریا و دواپێشهاته‌كانی ناوچه‌كه و ڕێگه‌چاره‌ی كێشه‌كان به شێوه‌ی ئاشتی، قۆناغی ئێستای كێشه‌كانی سووریا و كۆبوونه‌وه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بۆ چاره‌كردنی كێشه‌كان و، گه‌ڕانه‌وه‌ی ئارامی و سه‌قامگیری بۆ گه‌لی سووریا به هه‌موو پێكهاته‌كانیه‌وه، باس كرا.
له به‌شێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ردوولا له‌سه‌ر ئه‌وه كۆك بوون كه پێویسته كێشه‌كانی ناوچه‌كه به گشتی و به‌تایبه‌ت له سووریا، به ئاشتی چاره بكرێن و مافی هه‌موو گه‌لانی سووریا و گه‌لی كوردیش وه‌ك پێكهاته‌یه‌كی سه‌ره‌كیی ئه‌و وڵاته دابین بكرێت.
تاووتوكردنی چه‌ند بابه‌تێكی دیكه‌ی په‌یوه‌ست به سووریا به‌تایبه‌ت شه‌ڕ و پێكدادانه‌كانی عه‌فرین و پاراستنی هاووڵاتیانی سڤیل له ناوچه‌كه و، خۆدوورخستنه‌وه له توندوتیژی، لایه‌نێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه بوو که د. فوئاد حوسێن سه‌رۆكى دیوانى سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێمى كوردستان و فه‌لاح مسته‌فا به‌رپرسى په‌یوه‌ندییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ی حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان تێیدا ئاماده بوون
kdp-
