سبەینێ دەست بە دابەشکردنی مووچەی پێشمەرگە دەکرێت
ئه‌مڕۆ ١٩ی ٢ی ٢٠١٨ به ده‌ستپێشخه‌ریی كۆڕبه‌ندی یانەی valdai club كۆنفرانسێك له مۆسكۆی پایته‌ختی ڕووسیا، به به‌شداریی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا، سێرگی لاڤرۆڤ و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كۆماری ئیسلامیی ئێران، محه‌مه‌دجه‌واد زه‌ریف و ژماره‌یه‌كی زۆر دیپلۆماتی جیهانی په‌یوه‌ست به بابەتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەڕێوە چوو.
ھێمن ھەورامی بەرپرسی كاروباری سیاسی و پەیوەندییە گشتییەكانی مەكتەبی سەرۆک و خوشەوی مەلائیبراهیم نوێنەری پارتی لە رووسیا و ئاسۆ تاڵه‌بانی، نوێنەری حکوومەتی هەرێم لە رووسیا به‌شداربووی كۆنفڕانسه‌كه بوون.
خۆشه‌وی مه‌لائیبراهیم له لیدوانێكی تایبه‌تتدا به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "پانێڵه‌كەی په‌یوه‌ست به كوردستانەوە گرنگ بوو، لاڤروڤ بە کراوەیی پێداگریی لەسەر بەردەوامی و پێویستیی پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا کرد و گوتی، ڕووسیا پشتگیری لەو گفتۆگۆیانە دەکات".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا په‌یوه‌ست به سووریا و شه‌ڕی نێوان توركیا و عه‌فرین گوتی، پشتگیری لە چارەی کێشەی کورد لە سووریا دەکەن، بەڵام ڕووسیا نایەوێت، کورد لە سووریا ببێتە ئالەتی دەستی هیج لایەنێک، ڕووسیا دژی شەڕی عەفرینە و داوا دەکات ئەو شەڕە کوتایی پێ بێت و مافی کورد بەدی بهیندرێت، نامانه‌وی كورد ببێته یاریی ده‌ستی هیچ لایه‌نێك.
لاڤرۆڤ له درێژه‌ی گوتاره‌كه‌یدا گوتی، پرسی كورد نابێ له‌گه‌ڵ بابه‌تی سیاسیی تێكه‌ڵ بكرێت.
خۆشەوی مەلائیبراهیم گوتیشی: "وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كۆماری ئیسلامیی ئێران، محه‌مه‌دجه‌واد زه‌ریف به‌شدار بوو له كۆنفراسه‌كه‌دا و گوتارێكی پێشكه‌ش كرد و گوتی: "پێویسته كورد مافه‌كانی هاووڵاتیبوونی پێ بدرێت و كورده‌كان فاكته‌رێكی گرنگن له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا."
له په‌راوێزی سێیه‌م و دواڕۆژی كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن له ئه‌ڵمانیا، ئێوارەی دوێنێ، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، له‌گه‌ڵ محه‌ممه‌دجه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كۆماری ئیسلامیی ئێران و شاندێكی یاوه‌ری كۆ بووه‌وه. ڕه‌وشی ئێستا و دیالۆگی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا خرانه به‌ر باس و، له‌م باره‌یه‌وه چاره‌كردنی پرسه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستووری عێراق له نێوان هه‌ولێر و به‌غدایان دووپات كرده‌وه.
په‌یوه‌ست به‌و چاوپێككه‌وتنه‌ی دوێنێی نێوان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، زەریف گوتی: "کە دوێنی چاوپێکەوتنم لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی هەبووه، ئیمە پشتگیری لە چارەکردنی کێشەی کورد دەکەین و گەلی کورد بۆ ئیمە گرینگە."
بڕیارە سبەی ٢٠ی ٢ی ٢٠١٨، واتا لە دووەمین ڕۆژی کۆنفرانسەکەدا پانێڵێک لەبارەی کێشەی کورد و چۆنییەتیی چارەسەرکردنی بەڕێوە بچێت.
kdp-
