سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له عه‌بادى: به‌م نزیكانه ڕێككه‌وتنى گه‌وره له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان ڕاده‌گه‌یه‌نرێت
سه‌رچاوه نزیكه‌كه له حه‌یده‌ر عه‌بادى، سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق، ڕای گه‌یاند: "لیژنه‌یه‌كی باڵا بۆ دۆسیه‌ی فڕۆكه‌خانه‌كان و گومرك و سنووره‌كان له‌نێوان هه‌ولێر و به‌غدا پێكهێنراوه و دواى چه‌ند دیدارێك، گه‌یشتنه لێكتێگه‌یشتنى نوێ".
روونیشی كرده‌وه، كه لایه‌نى هه‌رێمى كوردستان ڕه‌زامه‌ندى له‌سه‌ر به‌شێكى زۆر له ڕێككه‌وتنه‌كه ده‌ربڕیوه، ئه‌وه‌ى ماوه‌ته، گفتوگۆى له‌باره‌وه ده‌كرێت، سه‌رچاوه‌كه به ماڵپه‌رى (شه‌فه‌ق)ى ڕاگه‌یاند: "به‌م نزیكانه ڕێككه‌وتنه‌كه ڕاده‌گه‌یه‌نرێت".
پێشتر، حه‌یده‌ر عه‌بادى له دیدارێكدا له گه‌ڵ وێستگه‌ى (DW)ى ئه‌ڵمانى، ڕای گه‌یاندبوو، كه به‌م نزیكانه، گه‌شته نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له فڕۆكه‌خانه‌كانى هه‌رێمى كوردستان، ده‌ست پێده‌كه‌نه‌وه.
باسنيوز
