شاره‌دێی به‌مۆ: باران بارین دوو پردى رووخاند و مه‌ترسى هاتوچۆكردنى دروست كردووه
عادل مه‌لا ساڵح، به‌ڕێوه‌به‌رى شاره‌دێى به‌مۆى سه‌ر به پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه، راىگه‌یاند: "به‌هۆى ئه‌و باران بارینه‌ى كه رووى له‌سنورى شاره‌دێى به‌مۆ و سهرتهكى به‌مۆ كردووه، به‌شێك له به‌رده‌كانى سه‌ر شاخى به‌مۆ كه‌وتوونه‌ته خواره‌وه بۆ سه‌ر رێگه‌كه".
روونیشی كرده‌وه، كه به‌دیاریكراوى له تونێلى سهرتهكى به‌مۆ به‌ردێكى زۆر كه‌وتووه‌ته خواره‌وه بۆ سه‌ر رێگه‌كه، به‌ڵام رێگه‌كه‌ى دانه‌خستووه، ته‌نها مه‌ترسى هه‌یه له‌سه‌ر هاتوچۆكردن، تا باران بارینیش كۆتایی نه‌یه‌ت، ناتوانرێت ریگهكه پاك بكرێته‌وه.
جه‌ختیشى كرده‌وه، كه دوو پرد به‌هۆى باران بارینه‌وه له‌سنورى گوندى" بڕوێن" له‌سنورى شاره‌دێى به‌مۆ به‌هۆى لافاوه‌وه رووخاون.
(باس‌نیوز)
