وەزارەتی گواستنەوە زانیاری نوێ لەبارەی کردنەوەی فرۆکەخانەکان دەخاتە ڕوو
ئومێد محەمەد، گوتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەیی چوونی شاندی وەزارەتی ئەوقاف بۆ بەغدا و کرانەوەی فڕۆکەخانەکانەوە ڕایگەیاند: "دەتوانم ئەوەندەی بڵێم کە ئەو کارە شتێکی دڵخۆشە، هەروەها شاندی وەزارەتی ئەوقافی خۆمان لە بەغدایە، بەڵام نازانم لەوێ باسی چیان کردووە و باسی چیان نەکردووە، چونکە مەرج و تایبەتمەندییەکان تایبەت بە ئەوانە".
گوتەبێژەکەی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن گوتیشی: "فڕۆکەخانەکان ئامادەن بکەونەوە کار چ بۆ گەشتی عەمرە بێ، یان هەرشتێکیی دیکە بێ".
لەبارەی ئەو پرسیارەی کە دەکرێ جگە لە عەمرەکاران گەشتی دیکە لە ڕێی فڕۆکەخانەکانەوە بکرێ؟ ئومێد محەمەد ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: "بۆ ئەوە لەسەر ڕەزامەندی بەغدا دەمێنێ، تا ئێستاش ڕەزامەندی بۆ ئەوە نەکراوە".
ئەو بەرپرسە لەسەر بەردەوامی کرانەوەی فڕۆکەخانەکان لە دوای گەشتی عەمرەکارانیشەوە ئاشکرای کرد: "خۆی فرۆکەخانەکان کراونەتەوە، بەڵام ئەوە لەسەر سوڵتەی تەیرانی عێراق دەمێنێ کە ڕێگە بدات هێڵە ئاسمانییەکان گەشت بکەن".
(باسنیوز)
