کۆنفرانسی ساڵانەی تایبەت بە خۆرهەڵاتی ناوین دەستی بە کارەکانی کرد

 کۆنفرانسی ساڵانەی تایبەت بە خۆرهەڵاتی ناوین دەستی بە کارەکانی کرد
مەکتەبی ڕاگەیاندنی هێمن هەورامی لە ڕاگەیاندراوێکدا ڕای گەیاند، لە کۆنفرانسی ساڵانەیی تایبەت بە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست کە ئەمڕۆ دەستی بە کارەکانی کردووە، بەرپرسی کاروباریی سیاسی و پەیوەندییە گشتییەکانیی مەکتەبی سەرۆک و نوێنەری پارتی بەشداری لە کۆنفرانسەکەدا دەکەن.

ئەمڕۆ دووشەممە ١٩ی شوباتی ٢٠١٨ نووسینگەی ڕاگەیاندنی هێمن هەورامی لە ڕاگەیاندراوێکدا ڕای گەیاندووە: ”هێمن هەورامی بەرپرسی کاروبارە سیاسی و پەیوەندییە گشتییەکانی مەکتەبی سەرۆک بۆ بەشداریکردن لە کۆنفرانسی ساڵانەی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست گەیشتووەتە مۆسکۆ".

هەر بەپێی ئەو ڕاگەیاندراوە، ئەمڕۆ یەکەم ڕۆژی دەستپێکردنی کۆنفرانسەکە بووە و هەریەکە لە وەزیرانی دەرەوەی ئێران و ڕووسیا و ١٣٤ سیاسی و ئەکاندیمی و دیپلۆماتی ٣٤ وڵات بەشداریی کۆنفرانسەکەیان کردووە.

هێمن هەورامی، لەگەڵ نوێنەرانی پارتی لە مۆسکۆ بەشدارییان لە کۆنفرانسەکەدا کرد، ئاشکراشی کرد: "هەورامی لە دووەم ڕۆژی کۆنفرانسەکەدا قسە لەسەر دۆزی کورد لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات، بەو پێیەی کورد لە ناوچەکەدا خاوەنی پێگەیە و بۆ چارەسەری کێشە گشتییەکانیش پێویستە کێشەیی کورد چارەسەر بکرێت".









باسنیوز
Top