به‌هۆی لافاوه‌وه رێگای سه‌ره‌كی هه‌ولێر - دهۆك داخرا
دیوالی حه‌می بریندار به‌رێوه‌به‌ری ڕێگاوبانی پارێزگای دهۆك گوتی: ئه‌مشه‌و به‌هۆی لافاوه‌وه ڕێگای سه‌ره‌كی هه‌ولێر - دهۆك له سنووری پردی چه‌مه و ڕێگای ڕوڤیا بۆ شارۆچكه‌ی عه‌نكاوه داخراوه به‌ڵام هاووڵاتیان ده‌توانن به ڕێگای شارۆچكه‌ی به‌رده‌ڕه‌ش هاتووچۆ بكه‌ن".
چه‌ند ڕۆژێكی شه‌پۆڵێكی بارانبارینی به‌خوڕ سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستانی گرتووه‌ته‌وه و به‌وهۆیه‌وه له چه‌ند ناوچه‌یه‌ك لافاو درووست بووه و ئه‌مشه‌ویش به‌وهۆیه‌وه چه‌ند ڕێگایه‌كی سه‌ره‌كی داخران و هاتووچۆی ئۆتۆمۆبێلیان لێ ڕاوه‌ستا.
باس‌نیوز
