ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر بۆ تاوتێکردنی چەند بابەتێک کۆ دەبێتەوە
ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر، ڕاگەیاندراوێکی بڵاو کردەوە و، ڕای گەیاندووە، ڕۆژی سێشەممەی داهاتوو ئەنجومەنی پارێزگا کۆ دەبێتەوە و چەند بابەتێک تاوتوێ دەکات.
ئەمڕۆ یەکشەممە 2018/2/18، ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر ڕاگەیاندراوێکی بڵاو کردەوه، كه وێنەیەکی ب هاتووه، تێیدا ئاماژە بەوە کراوە، ئەنجومەنی پارێزگا ڕۆژی سێشەممەی داهاتوو کاتژمێر 10:30ى خولەکی بەیانی کۆبوونەوەی ژمارە (59) ئەنجام دەدات.
لە ڕاگەیاندراوەکەی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێردا ئەوەش خراوەتە ڕوو، کە کۆبوونەوەکە بۆ تاوتێکردنی چەند تەوەرێک دەبێت لە بواری ژینگە و ڕێنماییەکانی تایبەت بە کافتریاکانی شاری هەولێر و پێشنیاری کردنەوەی هەردوو ڕێگای سەرەکی هەولێر - کەرکووک و هەولێر - مەخموور، بۆ سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران.
bas nes-
