سوپای توركیا كوشتنی دوو گەریلای فەرەنسی و ئیسپانی راگەیاند

سوپای توركیا كوشتنی دوو گەریلای فەرەنسی و ئیسپانی راگەیاند
ئەمڕۆ یەكشەممە سوپای توركیا كوشتنی دوو گەریلای یەپەگەی راگەیاند، كە خەڵكی وڵاتانی ئیسپانیا و فەرەنسان.


سوپای توركیا لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرای كردووە لە میانی ئۆپەراسیۆنی عەفریندا، دوو كەس لەو گەریلایانەی كوشتوویانن، هاووڵاتی ئیسپانی و فەرەنسیین.


بەگوێرەی ناسنامەكانیان، یەكێكیان ناوی ساموێل لیۆنە کە هاووڵاتییەکی ئیسپانییە و ناوی نهێنی "باران گالیجیا" بووە، هەروەها ئەوی تر ئۆلیڤەر فرانکۆس یان لۆ کلادیچییە، کە هاووڵاتییەکی فەڕەنسییە و ناوی نهێنی "کەنداڵ برەیش" بووە، هەفتەی رابردوو کوژراون.
bas news-
Top