نێچیرڤان بارزانى: ده‌رگاى گفتوگۆ له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا كراوه‌یه
له لێدوانێكى رۆژنامه‌وانیدا، كه له میونشن ئه‌نجامیدا، نێچیرڤان بارزانى سەرۆکوەزیرانی کوردستان سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا گوتى: "گرینگ ئه‌وه‌یه ئێستا ئه‌و ده‌رگایه كراوه‌یه بۆ گفتوگۆ له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و بڕیار وایه كۆبوونه‌وه‌كانى ئێمه به‌رده‌وام بێت. به‌لانى كه‌مه‌وه ئێمه بتوانین پێش هه‌ڵبژاردن هه‌ندێك له‌و كێشانه‌ى كه هه‌ن له رووى ته‌كنیكییه‌وه چاره‌سه‌ریان بۆ بدۆزینه‌وه. وه‌ك كێشه‌ى موچه و فڕۆكه‌وانه‌كان و ئێمه به‌رده‌وام ده‌بین".
هه‌روه‌ها رایگەیاند: "له‌گه‌ڵ ئێران وه‌كو دراوسێیه‌ك باسى په‌یوه‌ندى هه‌ردوولامان كرد و ئێمه به نیاز بووین له تاران له‌گه‌ڵ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران یه‌ك ببینین، له‌وێ ده‌رفه‌ت نه‌بوو. بۆیه بڕیار وابوو له میونخ یه‌كتر ببینین".
نێچیرڤان بارزانى ئاماژەیشی دا: "جۆ بایدنمان بینى وه‌كو دۆستێكى كورد و كه‌سێك كه حه‌ز ده‌كات كێشه‌كانى نێوان به‌غدا و هه‌ولێر چاره‌سه‌ر بكات و خۆى ههژموونیشى هه‌یه له ناو دیموكراته‌كان و ئێمه ره‌وشه‌كه‌مان بۆ باسكرد و ئه‌ویش به‌ڵێنى دا له‌ناو پارته‌كه‌ى خۆى ئه‌و شتانه باس بكات و دووپاتیكرده‌وه، یارمه‌تیده‌ر ده‌بن بۆ چاره‌سه‌رى كێشه‌كانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا وه‌ك پارتى دیموكراته‌كانى ئه‌مریكا".
سه‌رۆكوه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان باسى له‌وه‌شكرد، "كێشه‌ى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا به كارتى فشار چاره‌سه‌ر نابێت و پێویسته به ده‌ستوور چاره‌سه‌ر بێت و ده‌ستوورى عێراق دیاریكردووه چۆن كێشه‌كان چاره‌سه‌ر ده‌بن و هیوادارین كێشه‌كانمان له چوارچێوه‌ى ده‌ستوورى عێراقدا كه میله‌تى عێراق ده‌نگى بۆ داوه چاره‌سه‌ر بكرێن و هیوادارین و كار بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ین چاره‌سه‌ر بۆ ئه‌و كێشانه بدۆزینه‌وه".
له باره‌ى عه‌فرینه‌وه، نێچیرڤان بارزانى رایگەیاند: "ره‌وشى عه‌فرین ئاڵۆزه و په‌یوه‌ندى به زۆر لایه‌نه‌وه هه‌یه له‌وانه ئه‌مریكا، توركیا، ئێران و رووسیا و ئه‌مڕۆش له‌گه‌ڵ دیمستۆرا ئه‌و مه‌سه‌له‌یه باسكرا و هیواى ئێمه ئه‌وه‌یه چاره‌سه‌رێك بۆ ئه‌و پرسه بدۆزرێته‌وه، كه میله‌تى عه‌فرین تێیدا زیانمه‌ند نه‌بێت".
نێچیرڤان بارزانى دەڵێ: "پێم وا نییه مه‌سه‌له‌كان ئه‌وه‌نده گه‌وره‌بن نه‌توانرێت چاره‌سه‌ر بكرێن و ده‌توانین كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ین، ئه‌گه‌ر به‌غدا بێته پێش و چه‌ندینجار هه‌ولێر داوایكردووه، كه ده‌یه‌وێت كێشه‌كانى له رێگه‌ى ده‌ستووره‌وه چاره‌سه‌ر بكات".
سه‌باره‌ت به حكوومه‌تى هه‌رێمیش گوتى: "كارى ئێمه وه‌كو حكومه‌ت به‌رده‌وام ده‌بێت و له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان قسه ده‌كه‌ین و رۆژى هه‌ڵبژاردنیش دیارى ده‌كه‌ین".
له باره‌ى به‌شدارى هه‌رێم له میونشن، نێچیرڤان بارزانى گوتى: "كۆنفرانسى داڤۆس و میونخ ئه‌وه‌ى كه كرا ده‌رفه‌تێك بوو بۆ ئه‌وه‌ى هه‌رێمى كوردستان له‌و بنبه‌سته سیاسییه ده‌ربێت و ئه‌وه‌ى ئه‌مڕۆ ده‌یبینین ئه‌وه‌یه له ئاستى نێوده‌وڵه‌تى و هه‌رێمى هه‌ولێر له بنبه‌ستى دواى ریفراندۆم ده‌رهاتووه و وڵاتان ده‌یانه‌وێت په‌یوه‌ندیان وه‌ك جاران به‌رده‌وام بێت و پێم وایه ئه‌وه ده‌ستكه‌وتێكى گرنگ بوو بۆ هه‌رێمى كوردستان".
هه‌روه‌ها گوتى: "ئه‌وه‌ى ماوه‌ته‌وه ئه‌وه‌یه له ناوخۆ هه‌م له‌گه‌ڵ به‌غدا و هه‌م له ناو هه‌رێم كێشه‌كانمان چاره‌سه‌ر بكه‌ین و به دڵنیاییه‌وه ئێمه له‌مه‌ودوا ته‌ركیزمان زیاتر له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌تانه ده‌بێت".
kdp-
