سەرۆک وەزیرانی عێراق دەدرێتە دادگا

 سەرۆک وەزیرانی عێراق دەدرێتە دادگا
لە دادگای فیدراڵیی عێراقەوە سکاڵای یاسایی لە دژی سەرۆک وەزیرانی عێراق تۆمار دەکرێت، بەهۆی ئەوەی مووچەی فەرمانبەران وەک کارتێکی هەڵبژاردن بەکار دەهێنێت.

رۆژی یەکشەممە 18/2/2018، شێرکۆ جەودەت، سەۆکی لێژنەی سامانە سرووشتییەکانی پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، چەند رۆژێکە چەندین پەرلەمانتاری کوردستان، پەرلەمانی عێراق و ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگان سەرقاڵی کۆکردنەوەی واژۆن بۆ تۆمارکردنی سکاڵای یاسایی لە دژی حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق.

شێرکۆ جەودەت هەروەها رایگەیاند، کە بە تۆمەتی بەکارهێنانی مووچە و قوتی خەڵکی کوردستان بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن لە دژی حەیدەر عەبادی لە دادگای فیدڕالیی عێراق تۆمار دەکرێت.

سەرۆکی لیژنەی سامانە سروشتییەکانی پەرلەمانی کوردستان ئاماژەی بەوەش کرد، کە ئەگەر پێویستی کرد، پرسی بەکارهێنانی قوتی خەڵکی کوردستان بۆ هەڵمەتی هەڵبژاردن دەبەنە دادگای نێودەوڵەتی.











باسنیوز
Top