ئاڵوگۆڕی وه‌فده بازرگانییه‌کانی نێوان کوردستان و چین ده‌ست پێده‌کاته‌وه
دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆکی ژووری بازرگانیی هه‌ولێر ڕاگه‌یاند به هۆی بارودۆخی نه‌خوازراو له کوردستان که لە ئەنجامی گه‌مارۆی حکوومه‌تی به‌غدا دروست بوو، به‌تایبه‌تی داخستنی فڕگه نێوده‌وڵه‌تییه‌کانی کوردستان، ئاڵوگۆڕی شانده بازرگانییه‌کان له‌گه‌ڵ وڵاتان سست بوو.
سه‌رۆکی ژووری بازرگانیی هه‌ولێر هەروەها بە (ناوەندی هەواڵی ئازاد)ی گوتووە، له‌م ڕۆژانه‌دا (هوو های) کۆنسووڵی بازرگانی و ئابووریی کۆماری چینی میللی، سه‌ردانی ژووری بازرگانیی هەولێری کردووه و گفتوگۆ کراوه له‌سه‌ر چالاککردنه‌وه‌ی ئاڵوگۆڕی شانده بازرگانییه‌کانی نێوان هه‌ردوولا.
گوتیشی، له دیداره‌که‌دا کۆنسووڵی بازرگانی و ئابووریی چین، شاندی بازرگانیی کوردستانی بانگهێشت کرد بۆ بەشداری لە دوو پێشانگای بازرگانی که بڕیاره له‌م مانگه‌دا له وڵاتی چین بکرێنه‌وه و، وه‌فده بازرگانییه چینییه‌کانیش به نیازن سه‌ردانی هەرێمی کوردستان بکه‌ن.
kdp-
