ڕاوێژکاری نەمسا: پشتگیری لە لاوانی کوردستان دەکەین
لە دیدارەکەدا جێگری سەرۆکی لاوانی جیھان باسی لە دواین ڕەوشی ھەرێمی کوردستان و عێراق کرد و باسی لەو ناعەدالەتییانە کرد کە حکوومەتی عیراق دەرھەق بە گەلی کوردستان دەیانکات، وەک بڕینی قووتی خەڵک و نەدانی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێم و گەمارۆدانی گەشتە ئاسمانی و نێودەوڵەتییەکانی ھەرێمی کوردستان. فەلاح حەسەن، تیشکی خستە سەر سەختیی بژێوی ژیانی لاوانی کوردستان و زۆربوونی بێکاریی لاوانی کورد لەم بارودۆخە دژوارەدا، کە ھەرێمی کوردستان پێیدا تێ دەپەڕێت.
سباستیان کورز، ڕاوێژکاری نەمسا، خۆشحاڵیی خۆی بۆ سەردانەکەی جێگری سەرۆکی لاوانی جیھان نیشان دا و سوپاسی لاوانی کوردستانی کرد بۆ ئەو سەردان و پیرۆزباییە و گوتی، ھەمیشە دۆستی لاوانی کورد دەبێت، ھەروەک چۆن پێشتر ھاوکاریان بووە کاتێک کە سەرۆکی لاوانی نەمسا و وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە بووە، ئێستاش وەکو ڕاوێژکاری نەمسا بە ھەمان شێوەی پێشوو پشتگیری لە لاوانی کوردستان دەکات، شایانی باسە پارەکە لەسەر داواکاریی سباستیان کورز ١٠ سەرکردەی لاوانی سیاسیی کوردستان سەردانی وڵاتی نەمسایان کرد بۆ زیاتر بەھێزکردنی پەیوەندییەکانی لاوانی ھەردوولا و بۆ ماوەی یەک حەفتەیەکیش لە ڤیەننای پایتەختی وڵاتی نەمسا مانەوە و، چەندین دیدار و کۆبوونەوەی سیاسیی گرنگیان ئەنجام دا.
kdp-
