ھاتوچۆی ھەولێر روونکردنەوەیەکی بڵاو کردەوە
فازڵ حاجی، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی ھاتوچۆی ھەولێر، لە ھەژماری تایبەتی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک)، ئاماژەب بەوە داوە، کە لەسەر داواکارییەکی زۆری ھاووڵاتییان بۆ کردنەوەی چوار ڕیانی سەر فلکەی بازی کۆن، لەگەڵ تەواو نەبوونی پرۆژەکە و دانەنانی ترافیک لایت بۆی، بۆیە کردوویانەتەوە.
گوتەبێژی ھاتوچۆی ھەولێر، جەختی لەوەش کردووەتەوە: "بەڵام لەگەڵ کردنەوەی، بۆ ماوەی کەمتر لە سێ رۆژ بەدەیان رووداوی ھاتوچۆی لێکەوتەوە، بەتایبەتی لەکاتەکانی درەنگانی شەو کە پۆلیسی ھاتوچۆ لە ئەرک نامێنێت، ھەندێک لە رووداوەکانیش بوونە ھۆی گیانلەدەستدانی ھاووڵاتییان".
جەختیشی لەوەش کردووەتەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە 14/2/2018، بۆ جارێکی دیکە دایانخستووەتەوە، ئەمەش بە مەبەستی پاراستنی گیانی ھاووڵاتییان، تاکو ترافیک لەچوار ریانەکە دادەنریت، کە کۆمپانیایەکی ئیتاَلی بەکارەکان ھەڵدەستێت و ھێشتا ترافیکەکانی پینەگەیشتووە.
فازڵ حاجی، گوتەبێژی پۆلیسی ھاتوچۆی ھەولێر، دەشڵێت: "داوا لە ھاووڵاتییان دەکەین کە ئاگادار بن و بۆ دووبارە کردنەوەی، تکایە فشارمان لەسەر دروست نەکەنەوە".
باسنيوز
