لە 176 گوند و شارۆچکەی باکووری کوردستان قەدەغەی هاتوچۆ ڕاگەیەندرا

 لە 176 گوند و شارۆچکەی باکووری کوردستان قەدەغەی هاتوچۆ ڕاگەیەندرا
بەپێی ڕاپۆرتەکان حکوومەت و هێزە ئەمنییەکانی تورکیا لە 176 ناوچە و گوندی ئامەد لە باکووری کوردستان قەدەغەی هاتوچۆی ڕاگەیاندووە.

ئەو ناوچانەی کە قەدەگەی هاتووچۆیان تێدا ڕاگەیەندراوە بریتین لە: "گوند و ناوچەکانی لجە، قوڵپ، فارقین و هزرویا"ی سەر بە پارێزگای ئامەد و ئامانج لەم قەدەی هاتوچۆیە، بەڕێوەبردنی ئۆپەراسیۆنی سەربازییە لەدژی پارتی کرێکارانی کوردستان.

ئەو بڕیارە لەلایەن پارێزگاری ئامەدەوە ڕاگەیاندراوە و بەپێی ڕاگەیاندراوێک لە 50 گوندی فارقیم، 90 گوند لە ناوچەی قولپ، 15 گوندی ناوچەی لجە و چەندین ناوچە و گوندی دیکەش لە ئەمڕۆ دووشەممە 2018/2/14 ەوە قەدەغەی هاتوچۆ ڕاگەیەندراوە.











باسنيوز
Top