چاودێرێكی سیاسی: ڕەوتە نوێیەکانی سلێمانی جێگەی ئومێد نین
چاودێرێكی ئیسلامی سیاسی پێیوایە ڕەوتە نوێیەکانی سلێمانی -جێگەی ئومێد نین و دەشڵێ بە کورتی لەبەر ئەوەیە كە هەموویان هەڵتەکیوی یەکێتی و ئیسلامیەکانن.
سۆران سێوكانی نووسەر و چاودێری ئیسلامی سیاسی لە هەژماری خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوكدا لەبارەی ئەو ڕەوتە نوێیانەی چەند مانگێكە لە سلێمانی خۆیان راگەیاندووە، نووسیویەتی "بۆچی ڕەوتە نوێیەکان جێگەی ئومێد نین؟ بە کورتی لەبەر ئەوەیە هەموویان هەڵتەکیوی یەکێتی و ئیسلامیەکانن، هەڵتەکینەکەشیان مەبدەئی نیە، بەڵکو بەرژەوەندیە".
سێوكانی هەروەها نووسیویەتی "ڕەوتە نوێیەکان هەموویان بەشێک بوون لە پرۆسەی سیاسی، ئەوان زویرن لەوەی لە حزبەکانیاندا پارووی چەور و جێگەی سەرەوەیان نەدراوەتێ، کەواتە حزبەکان تەنیا وردکردنەوەی یەکێتیین، لەگەڵ هەندێک هەڵوەریوی ئیسلامی".
چاودێرەكە لە كۆتاییدا نووسیویەتی ئومێد لەم وڵاتەدا تەنیا خەباتێکی درێژخایەنە و هیچی تر، هەر کەسێک ئەمڕۆ دەسەڵات بگرێتە دەست، سبەینێ هەمان یەكێتی و پارتیەکە دەبن.
.bas news
