پەرلەمانتارێكی كوێت: حكوومەتی عێراق فاشیلە و نابێت پارەی بخرێتە دەست
سەفا هاشم پەرلەمانتاری كوێت، لە هەژماری خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی تویتەردا، پەندێكی چینی هێناوەتەوە و دەڵێ: "بەر لەوەی ماسییەكەم پێ ببەخشی، تێمبگەیەنە چۆن راوی بكەم. وەك دیارە حكوومەتە یەك لەدوا یەكەكانی عێراق لە دۆسێی ئاوەدانكردنەوەی وڵاتەكەدا شكستیان هێناوە و، خزمەتگوزاریی ئەوتۆیان پێشكەشی گەلەكەیان نەكردووە، ئایا بۆچی 100 ملیار دۆلاریان پێ بدرێت؟"
سەفا هاشم راشیگەیاندووە، كە حكومەتی عێراق فاشیلە و نابێت بەو شێوەیە پارە بخرێتە خزمەتی و ناكۆكی زۆر لە نێوان لایەنەكانیدا هەیە و، گەندەڵییش سەرجەم جومگەكانی ئەو وڵاتەی گرتووەتەوە.
kdp-
