نێچیرڤان بارزانی فەرمانێک لەبارەی وەزیرەکانی یەکگرتوو دەردەکات
بەپێی نووسراوێکی سەرۆک وەزیران، کە رۆژی سێشەممە 13/2/2018 دەرکراوە، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رەزامەندیی لەسەر دەست لەکار کێشانەوەی سێ وەزیرەکەی یەکگرتوو، دەربڕیوە.
هەروەک لە نووسراوەکەدا هاتووە، ئەو سێ وەزیرەی یەکگرتوو لە بەڕێوەبردنی وەزارەتەکانیان بەردەوام دەبن تا وەزـیرێک لە شوێنیان دادەنرێت یاخود وەزیرێکی دیکە بۆ راپەڕاندنی کاروباری ئەو وەزارەتانە، رادەسپێردرێت.
رۆژی 16/1/2018، سەڵاحەدین بەهائەدین، ئەمینداری گشتیی یەکگرتوو لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا کشانەوەی یەکگرتووی لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان راگەیاند.
یەکگرتوو بە سێ وەزیر بەشداریی لە پێکهێنانی کابینەی هەشتەمی حکوومەتی هەرێمی کوردساتان کردبوو، کە بریتین بوون لە؛
- محەمەد هاودیانی، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی
- مەولود باوە موراد،و ەزیری هەرێم بۆ کاروباری پەرلەمان و وەزیری گواستنەوە و گەیاندن بە وەکالەت.
- غازی سەعید، وەزیری هەرێم بۆ کاروباری کۆچ و کۆچبەران.
باسنیوز
