ھەولێر.. کەسێک بە تۆمەتی دزیکردن دەستگیر کرا

 ھەولێر.. کەسێک بە تۆمەتی دزیکردن دەستگیر کرا
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ھەولێر، دەستگیرکردنی دزێکی لە شارۆچکەی خەبات راگەیاند.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ھەولێر، لە ئەکاونتی تایبەتی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک)، بڵاوی کردووەتەوە، کە دوای ئەوەی پۆلیس ئاگادارکرانەوە بەبوونی چەند ڕووداوێکی دزیکردن لە شارۆچکەی خەبات، پۆلیس دۆسیەی لێکۆڵینەوەی بۆ ئەم ڕووداوە کردەوە و توانی لە ماوەیەکی کەم تۆمەتبار دەستگیر بکات.

لەوبارەوە، فەلاح کەمال کەریم، ئەفسەری نوسینگەی نەھێشتنی تاوانی خەبات، بە بە ماڵپەری (پۆلیسی ھەولێر)ی ڕاگەیاندووە، کەوا ئاگادار کراونەتەوە بەبوونی چەند ڕووداوێکی دزیکردن لە خەبات، دەستبەجێ دۆسیەی لێکۆڵینەوەیان بۆ ئەم ڕووداوە کردووەتەوە و توانیویانە تۆمەتبار دەستگیر بکەن.

ئەوەشی روون کردووەتەوە، کە تۆمەتبارەکە ناوی (س.م.م.)، تەمەن ٢٤ ساڵە، دوای دەستگیرکردنی دانی بەتاوانەکەی دانا کەوا ھەڵسابوو بە شکاندنی چەند دوکانێک و دزینی بڕێکی زۆر پارە و کارتی مۆبایل لە خەبات.

ئەوەشی ئاشکرا کردووە، کە پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ ڕێکخرا و ڕەوانەی بەردەم دادوەر کرا، دادوەریش بڕیاری بەندکردنی تۆمەتبار بەپێی ماددە (٤٤٣) دا.












باسنيوز
Top