ئەندامێکی لێژنەی نەزاهە: عەبادی شەڕی ڕووبەڕوو بوونەوەی گەندەڵیی پێ ناكرێت
ئەردەڵان نوورەدین، پەرلەمانتار لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق و ئەندامی لێژنە نەزاهە، لەمبارەوە ڕاگەیاند، لە كۆبوونەوەی هەفتانەی لێژنەكەیاندا چەند مەلەفێكی تری بەرپرسانی عێراق گەیشتووتە خراونەتە ڕوو و ڕێژەی گەندەڵی دارایی و ئیداری ڕووی لە زیادبوون كردووە".
ئەو پەرلەمانتارەی لێژنەی نەزاهە گوتیشی: "سەرۆكوەزیرانی عێراق شەڕی ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵیی پێ ناكرێت و ئێستاش وەزارەتەكان حزبەكان بەڕێوەی دەبەن، قسەكانیش تەنیا لە چوارچێوەی ڕاگەیاندن و بانگەشەی هەڵبژاردنە عەبادی بەكاری دەهێنێت".
ئەردەڵان نوورەدین، ئەوەشی خستەڕوو: "بەهۆی گەندەڵیی دارایی لەلایەن بەرپرسان، هەروەها شۆڕبوونەوە بۆ فەرمانبەرانی ئاساییش هۆكارە بۆ زیانگەیاندن بە بودجەی عێراق كە چەند ساڵێكە بۆ پڕكردنەوەی پەنای بردووەتە بە قەرزی نێودەوڵەتی".
لە ماوەی ڕابردو حەیدەر عەبادی ڕای گەیاندووە دوای شەڕی داعش، شەڕی ڕووبەڕبوونەوەی گەندەڵی دەست پێدەكەن و بە گوتەی ئەردەڵان نوورەدین تا ئێستا هیچ بەرپرسێك فەرمانی دەستگیركردن، یاخود ڕێگریكردنی سەفەر بۆ دەرەوەی وڵاتانی بۆ دەر نەكراوە.
بەپێی ئاماری ڕێكخراوە نێودەوڵەتییەكان كە ساڵانە بڵاوی دەكەنەوە دوای ساڵی 2003 ەوە عێراق لە ڕیزبەندی پێشەوەی ئەو وڵاتانە بووە كە زۆرترین گەندەڵی تێدا ئەنجام دەدرێت و شارەزەیانی ئابووریش بە نەخۆشییەكی كوشندەی عێراق ناویان بردووە كە بەرۆكی ئەو وڵاتەی بەر نادات
باسنیوز
