ئاماری قوربانییانی مەدەنیی عەفرین لە 24مین رۆژی هێرشی سوپای تورکیا بڵاو کرایەوە

 ئاماری قوربانییانی مەدەنیی عەفرین لە 24مین رۆژی هێرشی سوپای تورکیا بڵاو کرایەوە
سەنتەری دیموکراسی بۆ مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان ئاماری قوربانییانی مەدەنیی 24مین رۆژی هێرشی سوپای تورکیا بۆ سەر شاری عەفرین لە رۆژئاوای کوردستان، بڵاو دەکاتەوە.



بەپێی راگەیەندراوێکی سەنتەرەکە، لە رۆژی دووشەممە 12/2/2018 (24مین رۆژی هێرشەکە)، سوپای تورکیا زۆربەی ناوچەکانی عەفرنی تۆپباران کردووە.



هەروەک سەنتەری دیموکراسی بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاندووە، بەهۆی هێرش و بۆردومانەکانی سوپای تورکیاوە بۆ سەر عەفرین لە رۆژی دووشەممەدا، پێنج هاووڵاتیی گیانیان لەدەست داوە و حەوتی دیکەش بریندر بوون.



لە رۆژی 20/1/2018ـەوە، سوپای ئازادی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا و سوپای تورکیا بە بەکارهێنانی هێزی ئاسمانی، زەمینی و تۆپخانە، لەژێر ناوی ئۆپەراسیۆنی (چلە زەیتوون)، هێرشیان کردووەتە سەر شاری عەفرین لە رۆژئاوای کوردستان.





باسنیوز
Top