هه‌ولێر.. چه‌ند كه‌سێك به تۆمه‌تی دزی ده‌ستگیر كران
ژماره‌یه‌ك گه‌نج له سنووری شاره‌دێیه‌كی سه‌ر به پارێزگای هه‌ولێر هه‌ڵده‌كوتنه سه‌ر چه‌ند ماڵ و شوێنێك و دزییان لێ ده‌كه‌ن و دواتر له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستگیرده‌كرێن.
سائیب ئه‌حمه‌د به‌رێوه‌به‌ری شاره‌دێی كه‌ورگۆسكی سه‌ر به پارێزگای هه‌ولێر گوتی: "ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه پێنج كه‌س له سنووری شاره‌دێكه ده‌ستگیركراون كه له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا ژماره‌یه‌ك دزییان ئه‌نجام داوه".
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد كه ئه‌و گه‌نجانه له ڕۆژانی ڕابردوو هه‌ڵیانكوتاوه‌ته سه‌ر ژماره‌یه‌ك ماڵ و شوێنی سنووری شاره‌دێی كه‌ورگۆسك و چه‌ندین كاری دزییان ئه‌نجام داوه.
ڕوونیشیكرده‌وه كه ئێستا هێزه ئه‌منییه‌كان سه‌رقاڵی لێكۆڵینه‌وه‌ن له‌گه‌ڵ ئه‌و گه‌نجانه و له ڕۆژانی داهاتوودا ئه‌نجامه‌كه‌ی ئاشكرا ده‌كرێت.
bas news-
