فەرهاد ئەترووشی: لە کۆنگرەی کوێت هەوڵدەدەین وەبەرهێنانی بیانی بێنینە کوردستان
بەرەبەیانی ئەمڕۆ کۆنگرەی دووبارەئاوەدانکردنەوەی عێراق لە کوێت بەڕێوە چوو، له كۆنگرهكهدا ١٢٣ ئەندام و نزیكەی ٧٠ وڵاتی جیهان بهشدار دهبن و، زیاتر لە ٣٢٠٠ كۆمپانیای وڵاتانیش بەشداری دەكەن.
فەرهاد ئەترووشی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕایگەیاند: "فشارێکی گەورە کەوتووەتە سەر هەرێم و ئامانجمان لەم کۆنگرەیە هێنانی وەربەرهێنای بیانییە بۆ کوردستان و دەمانهەوێ قەناعەتێکیان بۆ دروست بکەین."
پارێزگاری دهۆک دەڵێ: ''ئێستا کوردستان باشترین شوێنە کە وەربەرهێنانی لێ بکرێت و دەبێ لەسەر ئەم کارەش قەناعەتێک بۆ ئامادەبووان دروست بکەین."
فەرهاد ئەترووشی ئەوەیشی نەشاردەوە و گوتی: "بەداخەوە عێراق بە ئاستی پێویست کوردی پشکداری ئەم کۆنگرەیە نەکردووە، بەڵام ئێمە هەموو هەوڵێک دەدەین وەبەرهێنانی بیانی بێنینە هەرێمی کوردستان و پشکی خۆمان دەستەبەر بکەین."
پارێزگاری دهۆک دەشڵێت: "هەرچەندە وەک پلانی کۆنگرەکە سەرتاسەری عێراق دەگرێتەوە، کەچی حکوومەتی عێراق پڕۆژەی ستراتیژیی بۆ هەرێم دانەناون، تەنیا هەندێک پرۆژەی بچووکن و پڕۆژەی گەورەی بۆ پارچەکانی دیکەی عێراق داناون، بەڵام پشکداریمان لەم کۆنگرەیەدا پابەندبوونمانە بە دەستووری عێراق."
کۆنگرەکە لە ڕۆژی یەکەمدا بۆ پسپۆڕان و دەزگاکانی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنییە و ڕۆژی دووەمیش بۆ کەرتی تایبەتە، ئەویش بە پشکداریی ١٨٥٠ لایەن و لە ژێر چاودێریی پێنچ لایەندا ئەوانیش کوێت، عێراق، یەکێتیی ئەورووپا، نەتەوە یەکگرتووەکان و بانکی نێودەوڵەتی."
kdp-
