نێچیرڤان بارزانی فەرمانی دامەزراندنی 4 بەڕێوەبەری گشتی دەردەکات

 نێچیرڤان بارزانی فەرمانی دامەزراندنی 4 بەڕێوەبەری گشتی دەردەکات
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان فەرمانی دامەزراندنی چوار بەڕێوەبەری گشتیی لە چوار وەزارەتی حکوومەت، دەردەکات.

بەپێی فەرمانەکە، کە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان واژۆی لەسەر کردووە، رۆژی دووشەممە 12/2/2018 دەرکراوە ، فەرمانی دامەزراندنەکە لە رۆژی دەستبەکاربوونیانەوە جێبەجێ دەکرێت.

ناوی ئەو کەسانەی دامەزراون و ناوی وەزارەتەکان:

- بەشدار عەبدولخالق، بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی هەولێر

- گواستنەوەی داماو محەمەد، فەرمانبەر لە وەزارەتی کارەبا بۆ وەزارەتی کاروباری شەهیدان و دەستبەکاربوونی لەو وەزارەتە لە پۆستی بەڕێوەبەری گشتیی شەهیدان و ئەنفالکراوانی هەولێر.

- گواستنەوەی یوسف چاوشین، فەرمانبەر لە دەستەی مافی مرۆڤ بۆ وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی و دەستبەکاربوونی لەو وەزارەتە لە پۆستی بەڕێوەبەری گشتیی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتیی هەولێر.

- جێگیرکردنی نەبەز محەیەدین لە پۆستی بەڕێوەبەری گشتیی شارەوانییەکانی هەولێر.









باسنیوز
Top