سنە.. کرێکارێک کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا
بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی مافی مرۆڤیی (هەنگاو) بیژەن قەڵوەزی، کرێکارێکی کوردی تەمەن تەمەن 46 ساڵی خەڵکی کامیاران لە ڕاۆژانی ڕابردوودا بە نیشانەی دواکەوتنی مووچەکەی لە نووسینگەی کارەکەی ئاگری لە جەستی بەر.
بەپێی هەمان سەرچاوە ئەو کرێکارە کوردە پاش سێ ڕۆژ مانەوە، سەرەنجام ڕۆژی دووشەممە، بەهۆی زۆریی ڕێژەی سووتانەکەی لە نەخۆشخانەی سنە گیانی لەدەست داوە.
ئەو کرێکارە تەمەن 46 ساڵە لە کارگەی قیری کامیاران سەرقاڵی کار بووە، کە بۆ وەرگرتنی مووچەی 11 مانگی خۆی کە پێی نەدرابوو، سەردانی نووسینگەی بەرپرسی کارگەکەی کردبوو، پاش ئەوەی وەڵامی نەدراوەتەوە، هەر لەوێ ئاگری لە جەستەی خۆی بەر داوە.
بە گوتەی شایەتحاڵان ئەو خاوەن کارە هەڵسوکەوتی نابەجێی لەگەڵ کردووە و لەپێش چاوی چەند کرێکاری دیکەوە سووکایەتیی پێ کردووە.
بیژەن قەڵوەزی خێزاندار و خاوەنی پێنج منداڵ بووە.
باسنيوز
