كۆنگرەی رۆژنامەوانی پەرلەمانتارانی كوردستان لە عفرین بەبێ ئەوەی ئاڵای پیرۆزی كوردستان لەلایەنی پەكەكە و یەپەكە و پەیەدە دابنرێ

كۆنگرەی رۆژنامەوانی پەرلەمانتارانی كوردستان لە عفرین بەبێ ئەوەی ئاڵای پیرۆزی كوردستان لەلایەنی پەكەكە و یەپەكە و پەیەدە دابنرێ
شاندی پەرلەمانی کوردستان پشتیوانیی گەلی باشووری کوردستان بۆ خەڵکی شاری عەفرین لە رۆژئاوای کوردستان دەردەبڕێت.



شەوی یەکشەممە 11/2/2018 شاندێکی پەرلەمانی کوردستان گەیشتە شاری عەفرین و لەلایەن خەڵک و بەرپرسانی شارەکە پێشوازییان لێ کرا.



رۆژی دووشەممە 12/2/2018، شاندەکەی پەرلەمانی کوردستان بە هاوبەشیی لەگەڵ هێڤی مستەفا، هاوسەرۆکی ئەنجومەنی جێبەجێکردنی کانتۆنی عەفرین کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییان لە سەنتەری شاری عەفرین، ئەنجام دا.



عەلی هالۆ، پەرلەمانتاری پارتی دیموکراتی کوردستان بە ناوی شاندەکە و گەلی باشووری کوردستانەوە رایگەیاند، خەڵکی عەفرین سەلماندی کە میللەتێک ئیرادەی هەبێت، هیچ هێزێک ناتوانێ شکستی پێ بهێنێت.



عەلی هالۆ ئاماژەی بە رووداوی خیانەتی 16ـی ئۆکتۆبەری 2017 کرد و رایگەیاند، ساڵی رابردووش سوپای تورکیا هێرشی کردە سەر کەرکووک و هاوشێوەی هێرشی سوپای تورکیا بۆ سەر عەفرین، خەڵکی مەدەنی بوونە قوربانی.



ئەو پەرلەمانتارەی پارتی جەختی لەوە کردەوە، کە گەلی باشووری کوردستان پشتیوانیی خەڵکی عەفرین دەکات و دوای گەڕانەوەی شاندەکەش بۆ هەرێمی کوردستان، داواکارییەکانی خەڵکی ئەم شارە دەگەیەننە پەرلەمانی کوردستان.



هەروەها هێڤی مستەفا وێڕای سوپاسکردن و بەخێرهێنانی شاندەکە، رایگەیاند، سەردانی شاندەکەی پەرلەمانی کوردستان بۆ عەفرین هیوای گەیشتن بە چارەسەرکردنی کێشە ناوخۆییەکانی کورد زیاتر بوو.



لە رۆژی شەممە 20/1/2018ـەوە، سوپای ئازادی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا و سوپای تورکیا بە بەکارهێنانی هێزی ئاسمانی، زەمینی و تۆپخانە، لەژێر ناوی ئۆپەراسیۆنی (چلە زەیتوون)، هێرشیان کردووەتە سەر شاری عەفرین لە رۆژئاوای کوردستان.
Top