پەرلەمانی کوردستان لەسەر چەند پرسێک کۆ دەبێتەوە

 پەرلەمانی کوردستان لەسەر چەند پرسێک کۆ دەبێتەوە
بڕیارە کاتژمێر 11ی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە پەرلەمانی کوردستان کۆ ببێتەوە و گفتوگۆ لەسەر چەند پرۆژە یاسایەک بکات.



فرحان جەوھەر، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی پارتی لەپەرلەمانی کوردستان ڕاگەیاند، بەپێی کارنامەی دانیشتنەکە کە دیاری کراوە، گفتوگۆ لەسەر پرۆژە یاسای زیادەڕۆیی بۆ سەر موڵکی دەوڵەت دەکەین کە لە لایەن ھاووڵاتیان و بەرپرسانەوە ئەنجام دراون، ھەروەھا پرۆژە یاسای بەکاربردنی یاسای ھەمواری 20ی یاسای میلاکات گفتوگۆی لەسەر دەکرێت.



ئەو پەرلەمانتارە گوتیشی: "ھەر لە کۆبونەوەکەی ئەمڕۆی پەرلەماندا پرۆژە یاسای بەکاربردنی یاسای نەھێشتنی بازرگانیکردن بە مرۆڤ و پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان تاوتوێ دەکرێن".



ئەوەشی خستە ڕوو: "دەست لەکارکێشانەوەی چەند پەرلەمانتارێک لە لێژنەکان، زیادکردنی چەند پەرلەمانتارێک بۆ لێژنەکان دەنگیان لەسەر دەدرێت".



باسنیوز
Top