په‌رینچه‌ك: ئه‌گه‌ر توركیا له عه‌فرین بدۆڕێ ئه‌مریكا ده‌ست به‌سه‌ر ئهنقهرەشدا ده‌گرێت
دۆغو په‌رینچه‌ك سه‌رۆكی پارتی وه‌ته‌نی توركیا، پێیوایه ئه‌گه‌ر توركیا له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی به‌شار ئه‌سه‌د نه‌كه‌وێـته گفتوگۆوه، به خوێنی سه‌ربازی توركیا سیاسه‌تێكی هه‌ڵه ده‌كات له عه‌فرین و دەدۆڕێ، بەمەش ئەمریكا دەست بەسەر ئەنقەرەشدا دەگرێت.
له دیمانه‌یه‌كیدا بۆ رۆژنامه‌ی (سۆزجو)ـی توركی، دۆغو سیاسه‌تی په‌كه‌كه هه‌ڵده‌سه‌نگێنێ و ده‌ڵێ له نزیكه‌وه زۆر شاره‌زای په‌كه‌كه‌م.
به گوێره‌ی ئه‌و شاره‌زاییه‌ی له‌باره‌ی په‌كه‌كه‌وه هه‌یه‌تی كه بۆ خۆی باسی ده‌كات، په‌كه‌كه هه‌میشه به گوێره‌ی ئه‌و هێزه‌ی هه‌یه‌تی سیاسه‌ت ده‌كات، ئێستە بارودۆخیان باش نییه، بۆیه بیر له‌وه ده‌كه‌نه‌وه چۆن بتوانن چه‌ك فڕێ بده‌ن و كۆتایی به شه‌ڕ بهێنن.
په‌رینچه‌ك باسی له‌وه‌ش كردووه، كه په‌كه‌كه گه‌یشتووه‌ته ئه‌و بڕوایه‌ی، ئه‌مریكا و ئیسرائیل ئه‌وانی فرۆشتووه و ئێستە بوونه‌ته ئامرازێك بەدهست ئه‌وانەوە. هه‌روه‌ها هه‌ده‌په‌ش به هه‌مان شێوه بیر له‌وه ده‌كاته‌وه چۆن بڕوا به په‌كه‌كه بهێنن چه‌ك فڕێ بدات.
له به‌شێكی تری قسه‌كانیدا، ئاشكرای ده‌كات ئه‌گه‌ر توركیا له شه‌ڕی عه‌فرین بدۆڕێ، ئه‌وكات ئه‌مریكا ده‌ست به‌سه‌ر ئهنقهرەشدا ده‌گرێت و توركیا وه‌كو عێراق پارچه پارچه ده‌بێت.
bas news-
