ده‌زگای خێرخوازی بارزانی بەشداری لە كۆنگره‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی عێراق له‌ كوێت ده‌كات

ده‌زگای خێرخوازی بارزانی بەشداری لە كۆنگره‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی عێراق له‌ كوێت ده‌كات
ده‌زگای خێرخوازی بارزانی رایگەیاند هاوشان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن وڵاتی كوێته‌وه‌ بانگهێشتنی كۆنگره‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی عێراق كراوە، كە رۆژی 12/2/2018 ده‌ست به‌كاره‌كانی دەكات.


دەزگای خێرخوازی بارزانی وەک دەزگای خێرخوازی لە هەرێمی کوردستان بەناوی دەزگایەکی مرۆیی هاوڕێ لەگەڵ چەند رێکخراوی دیکەی عێراقی و نێودەوڵەتی بانگهێشتی کۆنگرەی ئاوەدانکردنەوەی عێراق لە وڵاتی کوێت ده‌كرێ و تیایدا ئامانج و پره‌نسیپه‌كانی چۆنێتی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی عێراق ده‌خاته‌ڕوو و له‌گه‌ڵ پێشاندانی كار و چالاكییه‌كانی ده‌زگاكە له‌ ماوه‌ی رابردوودا كه‌ توانیویه‌تی خزمه‌ت به‌ ئاواره‌ و په‌نابه‌ران له‌ هه‌رێمی كوردستان بكات.


ئامانج لە بەشداریکردنی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی لەو کۆنگرەیە خستنەڕووی پرۆژە و پلانەكانیانە لەڕووی هاوکاری و یارمەتی مرۆییەوە بۆ ئاوەدانکردنەوە، بەتایبەت ناوچە کوردستانییەکان و دەشتی نەینەوا، شنگال و زوممار. هاوکات گرنگیەکی زۆر بە دەزگای خێرخوازیی بارزانی دراوە و لەوێ پیشانگەیەکی تایبەت بۆ کار و چالاکییەکانی تەرخان کراوە و بە گرنگییەوە بەشداری ده‌كه‌ن.
bas news-
Top