" له سلێمانی به‌بیانووی جۆراوجۆره‌وه پاره له هاووڵاتیان وه‌رده‌گیرێت"
15 ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى سلێمانى نووسراوێك ئاراسته‌ى سه‌رۆكایه‌تى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى سلێمانى ده‌كه‌ن به‌مه‌به‌ستى ڕێگریكردن له‌وكۆمپانیانه‌ى به‌ناوى جیاوازه‌وه پاره له‌هاووڵاتیان وه‌رده‌گرن، له‌مباره‌یه‌وه داواى كۆبوونه‌وه‌ى نائاسایی ئه‌نجوومه‌نى پارێزگا ده‌كه‌ن.
به‌پێی نووسراوه‌كه كه وێنه‌یه‌كی نێردراوه ، ئه‌و 15 ئه‌ندامه‌ى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى سلێمانى ئاماژه‌یان به‌وه‌داوه" پاڵپشت به‌بڕگه‌ى (8)ى مادده‌ى (10) له‌په‌یڕه‌وى ناوخۆی ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى ئێمه وه‌كو ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى داواكارین كۆبوونه‌وه‌ى نائاسایی ڕێكبخرێت به‌مه‌به‌ستى به‌دواداچوون و ڕێگریكردن له‌وكۆمپانیانه‌ى به‌ناوى جیاواز پاره له‌هاووڵاتیانى پارێزگاى سلێمانى وه‌رده‌گرن".
ئه‌وه‌شیان ئاشكرا كردووه كه هه‌ر ئۆتۆمۆبێلێكى گه‌شتیارى ڕووبكاته سلێمانى بڕی 10 هه‌زار دینار له هه‌ر گه‌شتیارێك به‌ناوى دڵنیایی كه ئه‌وه‌ش واده‌كات كۆمپانیا گه‌شتیارییه‌كان ڕوو له سلێمانى نه‌كه‌ن.
هه‌ر به‌پێی نووسراوه‌كه ئه‌ندامانى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى سلێمانى ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه كردووه "له مه‌رزه‌كانى په‌روێزخان و باشماخ به‌ناوى دڵنیایی پشكنین و سۆنه‌ر و گواستنه‌وه و گه‌راجانه و قه‌پان، چه‌ند كۆمپانیایه‌ك سه‌رقاڵى سه‌رانه وه‌رگرتنن، جگه له‌وانه‌ش به‌ناوى دڵنیاییه‌وه له گومركی سلێمانى پاره له هاووڵاتیان وه‌رده‌گیرێت بێ ئه‌وه‌ى پاره‌كه پسووله‌ی حكوومى بكرێت له‌سه‌ر نووسراوه‌كه كه حكوومه‌تى هه‌رێمی كوردستان مۆڵه‌تى پێداون".
bas news-
