مەكتەبی سیاسی، سەرەخۆشی لە خانەوادەی فارووق محەممەد دەكات
خەمبار بووین بە بیستنی هەواڵی كۆچی دوایی كادیری دڵسۆز و تێكۆشەر فارووق محەممەد حەسەن.
هەڤاڵی كۆچكردوو لە رۆژانی شۆڕشی مەزنی ئەیلوولدا پەیوەندی بە پارتیمانەوە كردووە و، كۆمەڵێك بەرپرسیارەتیی حزبی لە سنووری لقی یەك و لقی چواردەی پارتی بەوپەڕی دڵسۆزییەوە راپەڕاندووە.
هاوبەشی خەمتانین و پرسە و سەرەخۆشی لە بەڕێزتان و سەرجەم خزم و كەسوكار و هەڤاڵانی خوالێخۆشبوو دەكەین.
لە خودای گەورە داواكارین سەبووری و دڵنەوایی بە هەموو لایەك ببەخشێت و گیانی كۆچكردوویش بە بەهەشتی بەرین شادبكات.
انا للە وانا الیە راجعون
مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان
kdp-
