فڕۆکەیەکی رووسی بە دەیان سەرنشینەوە تێکشکا

 فڕۆکەیەکی رووسی بە دەیان سەرنشینەوە تێکشکا
لە سنووری شارێکی رووسیا، فڕۆکەیەک بە 71 سەرنشینەوە کەوتە خوارەوە.


ئاژانسی ھەواڵی (ئینتەر فاکس)ی رووسی، ئەمڕۆ یەکشەممە 11/2/2018، بڵاوی کردەوە کە فڕکەیەکی رووسی لە سنووری شاری رامینسکویی رووسی، بە 71 سەرنشینەوە کەوتە خوارەوە.

سەرچاوەکانی ھەواڵی رووسیا ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە دەست کراوە بە لێپێچینەوە لەمەڕ کەوتنە خوارەوەی ئەو فڕۆکە مەدەنییە کە سەر بە ھێڵی ئاسمانی ساراتوف بووە.


سەرچاوەکانی ھەواڵ، تاکو ئێستا ھیچ زانیارییەکیان سەبارەت بە قوربانیانی ئەو فڕۆکەیە ئاشکرا نەکردووە.


ھاوکات ئەوەش زانراوە کە فڕۆکەکە لە فڕۆکەخانەی مۆسکۆوە دەرچووە، بەرەو شاری ئۆرسک، بەڵام پێش گەیشتنی بە شوێنی بەمەست تێکشکاوە.









باسنيوز
Top