سوپای تورکیا دژی وڵاتێکی ئەورووپی دەست بە جووڵە دەکات
بەپێی هەواڵی میدیاکانی قوبرس، تورکیا دژایەتیی خۆی بۆ گەڕان بە دوای گاز و سەرچاوە سرووشتییەکان لەلایەن حکوومەتی قوبرسی یۆنانەوە، راگەیاندووە.
ئاژانسەکان رۆژی یەکشەممە 11/2/2018 بڵاویان کردووەتەوە، کە کەشتییەکی جەنگیی تورکی رێگریی لە کەشتییەکی کۆمپانیای (ئینی)ی ئیتاڵی کردووە، کە لە ئاوەکانی قوبرسی یۆنانی هەوڵی دۆزینەوەی کێڵگەی سێیەمی گازی سروشتی دەدا.
قوبرس دوورگەیەکە و کەوتووەتە ناو دەریای سپیی ناوەڕاست. لە ساڵی 1974ـەوە تورکیا دەستی بەسەر بەشێکی قوبرسدا گرتوو، کە دانیشتووانی ئەو ناوچانە تورکن و بەشەکەی دیکەش، کە بە قوبرسی یۆنانی دەناسرێت، بەشێکە لە یەکێتیی ئەورووپا.
باسنیوز
