ناوی كۆمپانیاكانی یه‌كێتی ئاشكرا ده‌كرێت كه پاره له بارهه‌ڵگره‌كان وه‌رده‌گرن
به گوێره‌ی ئه‌و راگه‌یه‌ندراوه‌ی ئه‌ندامه‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی له په‌یجی فه‌رمی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاویكردووه‌ته‌وه، چه‌ند كۆمپانیایه‌ك پاره له بار ههڵگڕهكان وه‌رده‌گرن و ئه‌و پاره‌یه‌ش به هیچ شێوه‌یه‌ك ناچێته‌وه ناو خه‌زێنه‌ی حكوومه‌ت و گوایه ئه‌و كۆمپانیایانه سه‌ر به یه‌كێتیی-ن.
پێشتریش په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی یه‌كێتی رایگه‌یاندبوو، ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی پاره له ئۆتۆمبێل و بارهه‌ڵگره‌كان وه‌رده‌گرن، هی ده‌ستڕۆیشتووه‌كانی ناو یه‌كێتی و پارتی و گۆڕانن.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی غالب محه‌مه‌د عه‌لی كه له په‌یجی فه‌رمی خۆی بڵاویكردووه‌ته‌وه:
"وەڵامێك بۆ عیزەت سابیر
زۆر سوپاست دەکەین ئەگەر بتوانیت ناوی کۆمپانیاکانی گۆڕانمان بۆ ئاشکرا بکەیت، ئێمە ئەوەتا ناوی کۆمپانیاکانی یەکێتی نیشتیمانیت بۆ ئاشکرا دەکەین:
١/ پسوڵەی ڕێکخستن سەرەی بار ھەڵگرەکان (کۆمپانیای تاڤی).
٢/ مەنەفێستی ئیدخال ئالی/ ئێران ( کۆمپانیای دڵنیا کە پارە وەردەگرێ لە بارھەڵگرو ئۆتۆمبێلی دیکە)
٣/ پسوڵەیەکی قەبض بە ناوی ( ھاوکاریکردنی ھێزەکانی دەوروبەری کەرکوک)
٤/ کۆمپانیای دڵنیا کە لەناو گومرگی سلێمانی پارە لە خەڵک وەردەگرێت بە بێ وەسڵ.
٥/ کۆمپانیای نینکاس کە پارە وەردەگرێ لەو تەنکەرانەی کە لە کفری و ناوچەکانیترەوە دێن و بە تانجەرۆدا تێدەپەڕن.
٦/ پسولەیەکی قەبض بە ناوی یەکێتی سەندیاکای کرێکارانی کوردستانەوە ١٥٠٠٠ ( پانزە ھەزار دینار) لە ھەموو ئۆتۆمبیلێک وەردەگیرێت.
٧/ سەرجەم قەپان و کۆمپانیاکانی پاککەرەوە لە سەرجەم مەرزەکان و سەرشەقامەکان سەر بە یەکێتی نیشتیمانین ..
دە تۆش لوتف بکەو ناوی کۆمپانیاکانی گۆڕان بڵاو بکەنەوە ئەگەر مەبەستتان دەرخستنی ڕاستی و نەھێشتنی گەندەڵیە ئوستازی بەڕێز".
K24
