باشماخ.. دەست بەسەر بڕێکی زۆر سرکە و خەیارشۆردا گیرا
لە دەروازەی نێودەوڵەتیی باشماخ، دەست بەسەر بڕێکی زۆر لە سرکە و خەیارشۆری ماوە بەسەرچوودا گیراوە کە لە ئێرانەوە ویسترابوو بۆ ھەرێمی کوردستان بھێنرێت.
بەڕێوەبەرایەتیی دەروازەی نێودەوڵەتیی باشماخ، لە ئەکاونتی بەڕێوەبەرایەتییەکەیان، لە توڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بڵاوی کردووەتەوە، کە لە پێناو سەلامەتی گیانی ھاووڵاتییانی ھەرێمی کوردستان و پاراستنی تەندروستیان لەلایەن لێژنەیەکی ھاوبەشی کۆمەڵگەکەیانەوە، دوای ئەنجامدانی پشکنین و دڵنیابوونەوە لەخراپییەکەی، بڕی ھەزار و 5٨٠ کیلۆگرام سرکە و خەیارشۆر، لەناو برا".
بەڕێوەبەرایەتیی کۆمەڵگەی خاڵی سنووریی باشماخ، ئەوەشی خستووەتەڕوو، کە بازرگانەکان بەنیازبوون ئەو بڕە لە سرکە و خەیارشۆرە ھاوردەی ناو ھەرێمی کوردستانی بکەن.
ئاماژەی بۆ ئەوەش کراوە، لەماوەی ڕابردوودا چەندین جاری تر لە خاڵی سنووریی باشماخ، دەست بەسەر شمەک و خواردنی ماوە بەسەرچوودا گیراوە و لە نێو براوە، یاخود ھەناردەی وڵاتەکانیان کراوەتەوە.
bas news-
