به‌هۆى بومه‌له‌رزه‌وه ڕێنمایى و مه‌رجى نوێ بۆ دروستكردنى باڵه‌خانه‌كان داده‌نرێت
ئاگرین عه‌بدوڵڵا، بریكارى وه‌زاره‌تى ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردن ڕاىگه‌یاند: "شاره‌زایانى بومه‌له‌رزه، پێیانوایه هه‌رێمى كوردستان له‌ڕووى بومه‌له‌رزه‌كانه‌وه له بازنه‌ى (B, C)ده‌رچووه و گه‌یشتووه‌ته بازنه‌ى (A)، واته حاڵه‌ته‌كه ترسناكه و له ڕووى بیناسازییه‌وه پێویستى به ئاماده‌كاریى نوێ هه‌یه".
ڕوونیشیكرده‌وه، كه به‌و هۆیه‌وه بڕیاڕیان داوه چه‌ند مه‌رج و ڕێنماییه‌كى تازه دابڕ‌ێژین، گزتیشی: "بۆ ئه‌و مه‌به‌سته له‌گه‌ڵ چه‌ند ئه‌ندازیار و مامۆستایه‌كى زانكۆ ڕێككه‌وتووین، به‌یه‌كه‌وه ڕێنماییه‌كان دابنێین و سوود له‌و ڵاتانه وه‌ربگرین كه بومه‌له‌رزه‌ى زۆر و كاریگه‌ر ده‌یانگرێته‌وه".
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا، كه دواى ته‌واوكردنى پڕۆژه‌كه، ڕێنماییه‌كان به‌سه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى و فه‌رمانگه‌كانى وه‌زاره‌ته‌كه‌یان ده‌گشتێنن و ده‌یكه‌نه مه‌رج بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌ندازیاران و به‌ڵێنده‌ران له جێبه‌جێكردنى پڕۆژه و باڵه‌خانه‌كاندا، ڕه‌چاوى بكه‌ن.
ئاگرین عه‌بدوڵڵا، گوتیشی: "پێده‌چێت مانگێكى دیكه ئه‌و كاره‌مان ته‌واو ببێت، به‌رنامه‌شمان هه‌یه ڕێنماییه‌كان بڵاو بكه‌ینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى وه‌زاره‌ته‌كانى دیكه و هاووڵاتیانیش لێى سوودمه‌ند ببن".
له‌مانگى تشرینی دووه‌مى 2017 بومه‌له‌رزه‌یه‌كی به‌هێز كوردستانى گرته‌وه و به‌هۆیه‌وه چه‌ندین قوربانی كه‌وتنه‌وه و ژماره‌یه‌ك خانووش داڕووخان، دواتر زنجیره‌یه‌ك بومه‌له‌رزه‌ى یه‌ك له‌دواى یه‌ك له شار و شارۆچكه‌كانى كوردستانى ده‌دا و تا هه‌فته‌ى ڕابردووش، به‌رده‌وام بوو.
باس‌نیوز
